رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند کاروان کامل، وەک بەشێک لە هونەرمەندانی دیکەی کورد، بەرهەمێکی تایبەتی لەبارەی ئەو نەهامەتی و کارەساتانەی بەسەر گەلی کورد هاتوون، بڵاوکردەوە و داوای دلۆڤانی لە خودا دەکات.
ئەم بەرهەمە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند کاروان کامیل لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، تێیدا چەند دیمەنێکی قوربانییانی بوومەلەرزەی ئەم دواییەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان لەخۆدەگرێت، هەروەها بەشێک لەو کارەساتانەی دژ بە گەلی کورد کراون.
گۆرانییەکە لە تێکستی غەریب قادرە و نیکار کامیل کاری میوزیکی بۆ کردووە، قوسین سپیرۆز کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجامداوە.
ئەم بەرهەمە کە بە زمانی کوردییە، ژێرنووسی کوردی بۆ کراوە، تێیدا کاروان کامیل بە ستایلێکی نوێ دەرەکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ