رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەدەچن

رووداو - هەولێر 

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەدەچن.


هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا راو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەوەی کێ دەبێتە خاوەنی باشترین خەڵات لە بەشە جیاکاندا خستووەتەڕوو.

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی ئەو میدیایانە، فیلمە رەش و سپییەکەی "رۆما" یەکێکە لە بەربژێرەکان بۆ باشترین دیمەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە لە مێژوودا فیلمی بیانی ئەو خەڵاتەی نەبردووەتەوە. 

فیلمی "گرین بۆکس"یش یەکێکی دیکەیە لەو فیلمانەی کە زۆر باس دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین دیمەن بباتەوە.

"A Star Is Born"  و Black Panther" " و The Favourite" یش پێشبینیکراون رکابەرایەتی بکەن بۆئەوەی خەڵاتی باشترین دیمەن ببەنەوە. 

ئەکتەرەکانیش لەیدی گاگا و ئۆلیڤیا کۆلمان و ئاپاریسیۆ و میلیسیا مکارسی و گلین کلۆز بەربژێرن بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن.

لە پیاوانیش رامی مەلەک و کریستیان بێڵ و باردلی کووپەر و ویڵیەم دافۆی و ڤیگۆ مۆرتینسن بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو.

هەریەک لە ئەلفۆنسۆ کوارۆن و یۆرگۆس لانتیمۆس و سپایک لی و ئادام مککای و پاول پاولیکۆسوسکی بۆ باشترین دەرهێنەر بەربژێرن.

91ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە لۆس ئەنجلسی کالیفۆنیا بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن