بەڤیدیۆ.. فیلمەکەی هێڵی لەڤ و بەهمەنی قوبادی پیشاندەدرێت
رووداو – هەولێر
فیلمی سینەمایی ئاڵای بێ وڵات، لە دەرهێنانی سینەماکاری بەناوبانگی کورد بەهمەن قوبادی، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پیشاندەدرێت.
بەهمەن قوبادی، لە بارەی پیشاندانی فیلمەکەی دەڵێت، کە لە دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی جیهانی ساندەس لە ئەمەریکا و چەندین فێستیڤاڵی دیکە، بڕیار وایە فیلمی ئاڵای بێ وڵات لە لایەن کۆمپانیای وایڵدبانج لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پیشانبدرێت.
دەشڵێت، ئاڵای بێ وڵات ژیانی دوو گەنجی کورد لە هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە کە سەرقاڵی دروستکردنەوەی هەرێمی کوردستانن کە ساڵانێک لەسەر دەستی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق وێرانکرابوو، بەڵام ئەمجارەش داعش دێت و ئەم دوو گەنجە ناچار دەکات کە جارێکی دیکە چەک هەڵبگرن، لە فیلمەکەشدا خانمە گۆرانیبێژی کورد هێڵی لۆڤ رۆڵی سەرەکی دەبینێت.