ئەلیسا كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

23-02-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک لوبنان
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

خانمە هونەرمەند و ئەستێرەی لوبنانی ئەلیسا، بە نیازە لە داهاتوویەکی نێزیکدا نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی بەناوی "لە باری خۆشەویستیدا" بڵاوبکاتەوە.


ئەلیسا لە یوتوب چەند چرکەیەکی لە کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئێستا هەوادارانی ئەم ئەستێرەیە دەتوانن لە رێگەی ئەپلیکەیشنی عەرەبی ئەنغامی تەواوی کلیپەکە ببین، تەواوی کلیپەکەش لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کەناڵی رۆتانا کە بەرهەمی هەمان کەناڵە بڵاودەکرێتەوە.




لە لایەکی دیکەوە ئەلیسا پلانی ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا رادەگەیەنێت و بڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوو کۆنسێرتەکانی ئەنجام بدات، گرنگترین کۆنسێرتەکانیشی لە ئەوروپا لە پاریس و مەدرید دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە