رووداو دیجیتاڵ
لە رێوڕەسمێکدا لە شاری مەمفیسی بەریتانیا، یادی لیزا ماری پرێسلی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ کرایەوە کە کچی ئێلڤیس پرێسلی، گۆرانیبێژە، ئەو هونەرمەندەی بە یەکێک لە هێما کولتورییەکانی سەدەی بیستەم دەناسرێت.
ئەو گۆرانیبێژە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2023 کۆچی دواییکرد، یادکردنەوەی لە گرەیسلاند بەڕێوەچوو، ئەو ماڵەی لیزا ماری لە منداڵیدا لەگەڵ باوکی، ئێلڤیس پرێسلی تێیدا ژیاوە و لیزا لە دوای مردنی باوکی خاوەندارێتی دەکرد و کراوەتەوە مۆزەخانەیەک تایبەت بە باوکی و ساڵانە سەدان هەزار هەوادار سەردانی دەکەن.
رێوڕەسمی یادکردنەوەی لیزا ماری پرێسلی، دوێنێ یەکشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2023 بە گۆرانی 'Amazing Grace' دەستیپێکرد کە لەلایەن جەیسن کلارک پێشکێشکرا.
هەر لە یادکردنەوەکەدا، پریسیلا پرێسلی دایکی لیزا و ئەکتەری ئەمریکی ئامادەبوو، هەروەها ژمارەیەک هونەرمەند ئامادەبوون، لەوانە سارا فێرگسن و دوچێسی یۆرک.
لە دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکە، تەرمی لیزا ماری پرێسلی لە باخچەی گرەیسلاند بەخاک سپێردرا و هۆگرانی خۆی و باوکی ئامادەبوون و یادی ئەو دوو هونەرمەندەیان کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ