مەم ئارارات زنجیرە کۆنسێرتێک سازدەکات

23-01-2022
پەسار فایەق
مەم ئارارات
مەم ئارارات
نیشانەکردن مەم ئارارات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هونەرمەند مەم ئارارات،  ڤیدیۆی دوایین کۆنسێرتی لە ئیستەنبووڵ لە تورکیا بڵاوکردەوە و بڕیارە زنجیرە کۆنسێرتێک لە باکووری کوردستان و تورکیا سازبکات.

 
ئەو هونەرمەندەی بەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23-1-2021 ڤیدیۆی ئاهەنگەکەی لە کەناڵی تایبەتی لە یوتیوب بڵاوکردەوە، تێیدا گۆرانی 'ئای دڵ' دەڵێت کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی.
 
کۆنسنێرتەکە لە 14 ئەم مانگە لە گەڕەکی بۆستانجی لە ئەیستەنبووڵ بەڕێوەچووە، تێیدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکێش بە هەوادارانی کردووە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە گەشتێکی هونەری لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێکردووە کە چەند کۆنسێرتێک لەخۆدەگرێت، بڕیارە لە 27 ئەم مانگە کۆنسێرتێک لە ئەنتاڵیا سازبکات، لە 18 شوباتی داهاتوو کۆنسێرتێک لە مێرسین و لە 1 ئازار کۆنسێرتێک لە ئیزمیر سازدەکات.
 
دوایین کاری هونەریی مەم ئارارات، ڤیدیۆکلیپێک بوو لەگەڵ هونەرمەند فرمێسک بەناوی 'بەهار' کە لە 15 حوزەیرانی 2021 بڵاوکرایەوە و بە شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی گوتراوە.
 
مەم ئارارات، لە 1981 لە گوندی گرکێ شێخێ لە ناوچەی دێرکی چیای مازی لە مێردینی باکووری کوردستان لەدایکبووە، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بە پاڵپشتی هاوڕێکانی بەناوی 'قولنگ ئەور و باران' لە 2013 بڵاوکردەوە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە تاوەکو ئێستا پێنج ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، جگە لە ئەلبوومی 'قولنگ ئەور و باران'، ئەلبوومی 'کوردیکا' لە 2016، 'خەونا باژارەکی' لە 2018، 'نیشتمان' لە 2019 و 'پەسنا ئەڤینێ' لە 2020 بڵاوکردووەتەوە.
 
مەم ئارارات، بەشێک لە بەرهەمەکانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردووەتەوە، لەوانە 'پاییز'، 'زۆزان'، 'خاترخوەستن'، 'چیچەکێ'، 'ژ ئێڤارەکا ئامادێ'، 'ئەڤینا دوو چیا' و 'دلۆ ئەز بمرم'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە