ئەنجلینا جۆلی موسا دەدۆزێتەوە

23-01-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەنجلینا جۆلی
A+ A-

رووداو- ئاژانسەكان

ئەستێرەی سینەمای ئەمریكی ئەنجلینا جولی دوای چەندین دانوستاندنی نهێنی توانی منداڵێكی سووری بەناوی موسا بدۆزێتەوە و بەخێوكردنی لەئەستۆی خۆی بگرێت.

موسا دایك و باوكی لە شەڕی سووریا لەدەستداوە، ئێستا لە كەمپێكی پەنابەران لە توركیا لەگەڵ چەند خێزانێكدا ژیانێكی سەخت دەگوزەرێنێ، بۆیە ئەنجلینا جولی بڕیار بدات بەخێوی بكات.

پاش ئەوەی ئەنجلینا جولی وەك باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی كەمپی ئاوارەكانی كرد، چاوی بەو منداڵە دەكەوێت و چیرۆكی ژیانی موسا دەیهەژێنێت، هەر لەوێ بڕیادەدات لەخۆی بگرێت و بەخێوی بكات.

ئێستا هەموو ئامادەكارییەكان تەواو كراوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە موسا بكرێت، موسا دەبێتە شەشەمین منداڵی ئەنجلینا جولی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە