رۆما یادی 60 ساڵ داهێنانی فێرناندۆ بۆتێرۆ دەکاتەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە خستنەڕووی 120 تابلۆ و 60 ساڵ داهێنانی فێرناندۆ بۆتێرۆ، رۆمای ئیتاڵیا؛ یادی ئەو شێوەکارە دەکاتەوە.
 
تابلۆکان لە پێشانگەیەکدا لە رۆما خراونەتەڕوو، بەشێکیان بۆ جاری یەکەمە لە پێشانگەیەکدا دەبیندرێن. جگە لە تابلۆ، چەند پەیکەرێکیش لە پێشانگەکەدا بەرچاو دەکەون.
 
لینا بۆتێرۆ، کچی ئەو شێوەکارە و یەكێک لە رێکخەرانی پێشانگەکە دەڵێت، یەکێک لە تابلۆکانیان لە ئەمریکا هێناوە و زیاتر لە 40 ساڵە بەرچاو نەخراوە.
 
یەکێکی دیکە لە تابلۆکانی بۆ یەکەمجار لە پێشانگەکەدا بەرچاو دەکەوێت، وێنەی کوڕی ئەو شێوەکارەیە کە لە 1974 لە تەمەنی چوار ساڵیدا بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
 
پێشانگەی فێرناندۆ بۆتێرۆ، شێوەکاری ئیتاڵی، تاوەکو 19ـی کانوونی دووەمی 2025 بەردەوام دەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە