فیلمەکەی سەلمان خان ریکۆرد دەشکێنێت

22-11-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن فیلم
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

نوێترین فیلمی سینەمایی ئەستێرەی بۆلیوود سەلمان خان، بە ناوی Prem Ratan Dhan Payo، لە 12-ی نۆڤەمبەری 2015 لە شاشەی سیناماکانی هیندستان و جیهان بڵاوکرایەوە، سەرچاوەکانی هەواڵی بۆلیوود-یش دەڵێن "فیلمەکە زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە".



لە فیلمەکەدا هەریەکە لە سەلمان خان و سونام کاپوور رۆڵی سەرەکی دەبینن، ماوەی فیلمەکە 174 خولەکەو فیلمێکی رۆمانسییە، ئەوی لە میدیاکانیش جێگەی سەرنجە ئەوەیە، سەلمان خان نزیکەی 20 ساڵ تەمەنی لە سونام کاپوور گەورەترە، بەڵام لە فیلمەکەدا رۆڵی دوو خۆشەویست دەبینن.

ئاژانسەکانی هەواڵی بۆلیوود دەڵێن، فیلمەکە ریکۆردی داهاتی فیلمەکانی بۆلیوودی شکاندووە، ئەمەش لە کاتێکدا لە ماوەی تەنیا 10 رۆژی یەکەمی پیشاندانی خۆی لە سینەماکاندا، زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی داهاتی هەبووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە