لە بەرلین هەژار زەهاوی دەنگی دەف ئاوێتەی میوزیکی ژەنیارانی جیهان دەکات

22-09-2024
پەسار فایەق
دیمەنێک لە کۆنسێرتی گرووپی نەسیر شەممە لە بەرلین
دیمەنێک لە کۆنسێرتی گرووپی نەسیر شەممە لە بەرلین
نیشانەکردن نەسیر شەممە هەژار زەهاوی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پیێر بولەیز، یەکێکە لە هۆڵە بەناوبانگەکانی بەرلینە، بەر لە چوار ساڵ هەژار زەهاوی، هونەرمەندی کورد لەگەڵ نەسیر شەممە، هونەرمەندی عێراقی بە رەچەڵەک کورد و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە، کۆنسێرتێکیان تێیدا سازکرد، ئەمساڵ دووبارە لەو هۆڵە کۆنسێرتێکی دیکەیان سازکردەوە.
 
کۆنسێرتەکە شەوی شەممە 21ـی ئەیلوولی 2024 بەڕێوەچوو و ژمارەیەک هۆگری میوزیک لەو شارە ئامادەبوون.
 
لە کۆنسێرتەکەدا جگە لە نەسیر شەممە بە ئامێری عود لە عێراق، هەژار زەهاوی بە ئامێری دەف لە باشووری کوردستان، عەلی قەمسەری بە ئامێری تار لە ئێران و کارلۆس پینانا بە ئامێری گیتار لە ئیسپانیاوە بەشداربوون.
 
لە کۆنسێرتەکەدا، چەند بەرهەمێکی میوزیکی پێشکێشکران، جگە لە بەرهەمە هاوبەشەکانی هەر چوار هونەرمەند، زەهاوی بە جلوبەرگی کوردییەوە، بە دەف سۆڵۆیەکی پێشکێشکرد و گەڕموگوڕیی خستە نێو هۆڵەکە.
 
لە 2020 ئەو گرووپە میوزیکییە، کۆنسێرتێکی لەو هۆڵەدا لە بەرلینی ئەڵمانیا پێشکێشکرد، هەروەها کۆنسێرتی دیکەی لە چەندین وڵاتی جیهاندا پێشکێشکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆستەری ئەلبوومی نوێی لەیدی گاگا

لەیدی گاگا ئەلبوومێکی تایبەت بە فیلمی 'Joker' بڵاودەکاتەوە

لەیدی گاگا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی، ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بەناوی "Joker" بڵاودەکاتەوە و تایبەتە بە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Harlequin" کە رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە.