ئەنجێلینا و براد پیت شەڕیانە

رووداو - ئاژانسەکان 

ئەکتەری بەناوبانگی جیھانی براد پیت رێگری لە ئەنجلینا دەکات کە سێ منداڵە سوریەکە بۆ بەخێوکردن بھێنێتە لای خۆی. 


سەرچاوەیەک نزیک لە خانەوادەی ئەنجێلینا بە ئاژانسەکانی گوتووە کە کێشە کەوتۆتە نێوان ئەم دوو ئەکتەرە، لەسەر ھێنانی 3 منداڵی سووری بۆ بەخێوکردنیان لە ماڵەکەی.

لە کاتی سەردانی کردنی بۆ خێوەتگاکان وەک باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەنجێلینا جولی چاوی بە سێ منداڵ کەوتووە کە دوو منداڵیان بران و دایکان بە ھۆی تۆپبارانەوە کوژراوە و باوکیشیان سەربازە لە سوپای بەشار ئەسەد.

ئەنجلینا دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا پێشنیار دەکات کە ئەم منداڵانە لە خۆ بگرێت بەڵام براد پیت رەتیکردووەتەوە، چونکە پێیوایە" پەروەردەکردنی 9 منداڵ گرانتەرە لە 6 منداڵ"، بەڵام ئەنجێلینا سورە لەسەر ئەوەی کە منداڵێکی دیکەی بێ دایک و باوک بەخێو بکات.

ئەنجێلینا جولی و براد پیت خاوەنی 6 منداڵن سیانیان مندڵی راستەقینەی خۆیانن و 3 منداڵەکەی دیکە خەڵکی کەمبودییا ، ئەسیوپی و ڤێتنامن."