فیلمێکی بۆلیوود سعودییەکان توڕە دەکات

22-08-2024
پەسار فایەق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیلمێکی بۆلیوود بەناوی "The Goat Life" واتە "ژیانی بزن" کە ئێستا لە یەکێک لە پێگەکانی بڵاوکردنەوە فیلم بەردەستە، دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هینا و بەهۆیەوە سعودییەکان توڕە بوونە.
 
فیلمە هیندییەکە، باس لە گەنجێکی هیندی دەکات بەناوی نەجیب، بە مەبەستی کارکردن دەچێتە سعودیە و کاتێک لەو وڵاتەدا بەدوای کاردا دەگەڕێت، کەسێک دەناسێت و دەبێت بە بریکاری ئەو گەنجە و بۆ چەند ساڵێک بە ناچاریی کاری شوانیی لە بیابان پێدەکات.
 
لە سعودیە سیستەمی بریکاری بۆ خاوەن کار هەیە کە خاوەن کار دەتوانێت کەسێک بهێنێت و بیکات بە کرێکاری خۆی، بەمەش بریکار و بەرپرس دەبێت لە کرێکارەکە، شوێنی مانەوە و هەموو وردەکارییەکانی دیکەی ژیانی بۆ دابین دەکات. 
 
هەرچەند بلیسی، دەرهێنەری فیلمەکە، لە دەستپێکی فیلمەکەیەدا نووسیویەتی: "فیلمەکە مەبەستی سوکایەتیکردن بە هیچ وڵات، گەل، کۆمەڵگە و رەگەزێک نییە". بەڵام بەشێک لە سعودییەکان بەهۆیەوە توڕەبوونە.
 
رەخنەگرانی سینەما و بینەرانی فیلم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە دوو بەش لەبارەی شێوازی خستنەڕووی مژاری سیستەمی بریکاری لە فیلمەکەدا، لەگەڵ رەخنەگرتنی بەشێکیان، بەڵام بەشێکی دیکەیان بە کارێکی هونەری داهێنەرانە دەبینن.
 
ماوەی فیلمەکە دوو کاژێر و 53 خولەکە و لە جۆری فیلمە سەرکێشی و دراماییەکانە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە