جۆن لێجند لە کۆنگرەی دیموکراتەکان یادی پرێنسی کردەوە


رووداو دیجیتاڵ

جۆن لێجند، گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان، گۆرانی پێشکێشکرد و یادی پرێنس، گۆرانیبێژی کۆچکردووی ئەمریکیی کردەوە.
 
ئەو هونەرمەندە گۆرانیی "Let's Go Crazy"ـی پرێنسی پێشکێشکرد و پیانۆی ژەنی و کاردانەوەی زۆری لە نێو ئامادەبووانی کۆنگرەکەدا هەبوو.
 
شیلای ئی، ژەنیاری ئامێری درامز کە پێشتر لەگەڵ پرێنس کاری کردووە، ئەمجارە وەک ژەنیارێک لەگەڵ لێجند لەسەر شانۆ دەرکەوت و گۆرانی پێشکێشکرد.
 
کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان رۆژی دووشەممە بە کاتی واشنتن، واتە سێشەممە بە کاتی هەولێر 19ـی ئابی 2024، لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی دەستیپێکرد و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئاب کۆتایی بێت. 
 
جۆن لێجند، ناوبانگییەکی زۆری لە جیهاندا هەیە، براوەی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ باشترین گۆرانیی رەسەن، هەروەها براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و گرامییە کە لە خەڵاتە هەرە بەناوبانگەکانی هونەرین لە جیهاندا.