شازادە گۆرانییەكی ئاینی دەڵێت

رووداو- هەولێر

ژنە گۆرانیبێژ پەروین شازادە سەرقاڵی كاری كلیپە بۆ گۆرانییەكی ئاینی كە بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا بڵاوی بكاتەوە.

پەروین لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت "لە مێژە حەز دەكەم گۆرانییەكی ئاینی بڵێم، رەمەزانی پار بەتەمابووم، بەڵام لەبەر هەندێ هۆكار نەمتوانی بیڵێم، سوپاس بۆ خوا ئێستا گۆرانییەكەم ئامادەیە و سەرقاڵی كلیپم".

گۆرانییەكە لە تێكستی پەروین شازادە خۆیەتی، بەڵام تاوەكو ئێستا ناوی بۆ دانەناوە .