تارا رەسوڵ گۆرانییەکی عەلی وەندی دەڵێتەوە

22-05-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
هونەرمەند تارا رەسوڵ
هونەرمەند تارا رەسوڵ
نیشانەکردن تارا رەسوڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

"هاوسێیەکەی بەر پەنجەرە" یەکێک لە بەرهەمەکانی عەلی وەندی، هونەرمەندی کۆچکردووە و لە دوای ئەو لەلایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندان گوتراوەتەوە، ئەمجارە هونەرمەند تارا رەسوڵ بە دەنگی خۆی لە چوارچێوەی ڤیدیۆکلیپێکدا پێشکێشی دەکات.
 
تارا رەسوڵ دانیشووتی وڵاتی سوێد، بۆ ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە گەڕاوەتەوە کوردستان و کاری میوزیکی لەلایەن هونەرمەند نزار زێوەیی بۆ کراوە.
 
تارا رەسوڵ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هاوسێیەکەی بەر پەنجەرە" یەکێک لە بەرهەمەکانی عەلی وەندی، هونەرمەندی کۆچکردووە و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکەش ئەم بەرهەمیان گوتووەتەوە، ئەویش حەزیکردووە ئەم بەرهەمە ئەمجارە بە دەنگی ژنێک بڵاوبکرێتەوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو زۆر بەو گۆرانییە سەرسامە. هەڵبژاردنی بۆ شوێنی وێنەگرتنی ئەو بەرهەمەش، بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەو زۆر حەز دەکات ئەو شوێنانە بەسەربکاتەوە و تایبەتمەندی خۆی هەیە لای ئەو، چونکە لەو ناوچەیە لەدایکبووە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.
 
عەلی وەندی گۆرانیی "هاوسێیەکەی بەر پەنجەرە"ـی لە 1967 لە ئێزگەی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکردووە، لە تێکست و ئاوازی حەسەن دڵسۆز خانەقینی، هونەرمەندی کۆچکردووە.
 
ئەم بەرهەمە دوای نەخۆشکەوتنی عەلی وەندی، لە 2021 لەگەڵ هونەرمەند سەعدوون کاکەیی و بە هاوکاری تیپی میوزیکی لوڕ، تۆمارکرایەوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە.
 
عەلی حوسێن وەندی لە 31ـی ئاداری 2022 ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە گۆڕستانی خدر زندەی خانەقین بەخاکسپێردرا.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە