رووداو-هەولێر
هونەرمەند بڵند ئیبراهیم بە (تۆڕی میدیای رووداو)ی راگەیاند، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی کە لە شاری حەسەکەی سووریا روویدا، بڕیاریداوە زنجیرەیەک لە کۆنسیرتەکانی رەتبکاتەوە.
ئەو هونەرمەندە دەڵیت " کۆنسیرتەکانم رەتکردەوە وەک رێزگرتنێک لە گیانی پاکی شەهیدانی تەقینەوەکەی حەسەکە".
بڕیاربوو دوێنێ ٢٠١٥/٣/٢١ لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، هونەرمەندی گۆرانیبێژ بڵند ئیبراهیم کۆنسیرتێک ساز بکات و داهاتی کۆنسێرتەکەش پێشکەش بە خانەوادەی شەهیدانی کوردستان بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ