ئەلیسا دوو گۆرانی لە ئیسپانیا تۆمار دەکات

22-02-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ئەلیسا
A+ A-

رووداو-هەولێر

ئەلیسا، گۆرانیبێژی لوبنانی راگەیاند، کە چەند پڕۆژەییەکی هونەری لە وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدەدات و سەرەتاش لە وڵاتی ئیسپانیا لەگەڵ چەند ژەنیارێكی ئیسپانی دوو گۆرانی تۆمار دەکات.

لە پەیج و ئەکاونتەکانی خۆیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەلیسا بڵاوی کردووەتەوە، کە لەم ماوەیەدا سەردانی ئەوروپا دەکات و یەکەم وێستگەی کارکردنیشی لە ئیسپانیا دەبێت، کە لەگەڵ ژەنیارە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە بەشێوازێکی جیا گۆرانی تۆمار دەکات، بەڵام وردەکاری ئەم بەرهەمانەی ئاشکرا نەکرد.

ئەلیسا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەشداری لە بەرنامەیەک بەناوی "Stars on Board" دەکات، کە ماوەی 6 ساڵە بەشداری لەم بەرنامەیە نەکردووە، بەڵام جارێکی دیکە بە شێوازیكی نوێی ئەم بەرنامەیە پێشکەش دەکرێتەوە.

ئەلیسا زەکریا خوری، لە ساڵی 1972 لە لوبنان لەدایکبووە، لە ساڵی 1992 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لەساڵی 1998 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، کە پێشوازییەکی زۆر باشی لێکرا، تاوەکو ئێستا 6 ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام زیاتر لە 30 ملیۆن دانەی لە ئەلبوومەکانی فرۆشراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە