چۆپی نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی 'ویژدان' بڵاودەکاتەوە

21-10-2023
پەسار فایەق
'ویژدان' نوێترین بەرهەمی چۆپییە
'ویژدان' نوێترین بەرهەمی چۆپییە
نیشانەکردن چۆپی 'ویژدان'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'ویژدان' ناوی نوێترین بەرهەمی چۆپییە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە و بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمهاتووە.
 
گۆرانی 'ویژدان' لە تێکستی حەمە سەعید حەسەنە، ئاوازی بورهان موفتیزادەیە و دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن ئەمیر جەبارییان کراوە و دەنگ و تۆمارکردنی لە ستۆدیۆی ئاریۆس پڕۆدەکشن کراوە.
 
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە دەرهێنانی نمە جەلالیانە و لە کەناڵی تایبەتی چۆپی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
دوایین کاری هونەریی چۆپی بەر لەو بەرهەمە نوێیەی، بەناوی 'گەڕیان' بوو کە بەرهەمێکی فۆلکلۆرییە و بە شێوزاری کرمانجی سەرووە و و لە 20ـی نیسانی 2021 بڵاوکرایەوە و 995 هەزار بینەری لە یوتیوب هەیە.
 
یەکێک لە بەرهەمە بەهێزەکانی چۆپی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، بەناوی 'دە بێرۆ'یە کە زیاتر لە 14 ملیۆن بینەری هەیە.
 
چۆپی فەتاح، لە 1983 لە کەرکووک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە هەندەران کردووە و لە هۆڵەندا جێگیربوونە.
 
یەکەم ئەلبوومی بەناوی 'چیت ناو بنێم' لە 2004 بڵاوکردەوە و لە نۆ تراکی گۆرانی پێکهاتووە، دووەم ئەلبوومی بەناوی 'ناوت دەنێم ژینۆ' لە 2007 بڵاوکردەوە و لە 13 تراکی گۆرانی پێکهاتووە.
 
ئەو هونەرمەندە ئەلبوومی 'کریستاڵ'، 'شارا' و 'باران' و چەند گۆرانییەکی تاک و ڤیدیۆکلیپپێکی بڵاوکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە