رووداو دیجیتاڵ
چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ، به پێشاندانی فیلمێک لەبارەی شنگال ده‌ستیپێکرد و خولی ئەمساڵ پێشکێش بە کوردانی ئێزدی کرا و تۆڕی میدیایی رووداو هاوبەشی میدیایی فێستیڤاڵەکەیە.
رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵەکە، به ئاماده‌بوونی کەرەم گەردەن زەری سه‌رۆکی فێستیڤاڵ، گولیزەر گەردەن زەری بەرپرسی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه، سینه‌ماکارانی رووسی، ده‌رهێنه‌ران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی، سینه‌ماکارانی جۆرجیا و کوردانی دانیشتووی رووسیا، به پێشکێشکاریی ستاس بیلیائیڤ، ئه‌کته‌ری رووسی و به پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی "Sinjar" له ده‌رهێنانی ئانا بوفاڕۆل و به ئاماده‌بوونی ئه‌و فیلمسازه ئیسپانییه، له سینه‌ما "پارک مۆسفیلم" له مۆسکۆ ده‌ستیپێکرد و گەڕی ئەمساڵی فێستیڤاڵ پێشکێش به کوردانی ئێزدی لە شنگال کرا.
له ده‌ستپێکی فێستیڤاڵدا، ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی فیلمه به‌شداربووه‌کان له فێستیڤاڵ و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران و نوێنه‌رانی پیشه سینه‌مای رووسیا له‌وانه؛ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵنده سینه‌ماییه‌کان" پێکهاتوو له: ئانجلینا نیکۆنۆڤا، ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له رووسیا، لیانکا گریۆ، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له رووسیا، ماکسیم دۆبرۆمیسلۆڤ، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم، به‌ڵگه‌فیلم و زنجیره تەلەڤزیۆنییەکان له رووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه بڵینده‌کان" پێکهاتوو له: ئێڤان بۆلۆتنیکۆڤ، ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له رووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، توماس سیدریس، رۆژنامەڤان، توێژه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له یۆنان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه چیرۆکییه‌کان" پێکهاتوو له: ئێلێنا گلیکمه‌ن، به‌رهه‌مهێنه‌ر له رووسیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، نه‌وزاد شێخانی، ده‌رهێنه‌ری کوردی ئێزدی و دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه کورته‌کان" پێکهاتوو له: لوقمان سوخه‌نوه‌ر، مۆنتێر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، رووگه‌ش کیریچی، ئه‌کته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر له باکووری کوردستان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ده‌رهێنه‌رانی فیلمه به‌شداربووه‌کان پێکهاتوو له: مەهدی ئومید، ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "ئه‌سپ"، ئۆزکان کۆچۆک، ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "رۆژ باش"، سینا محه‌مه‌مد، ده‌رهێنه‌ری فیلمی "غه‌ریبانه له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم"، مێهران شیری، ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "مه‌هسا پێکه‌نی"، خه‌لیل سه‌حراگه‌رد دەرهێنەری به‌ڵگه‌فیلمی کورتی "دارتاش"، نۆژین عه‌زیز، به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی کورتی "ژنان له کوێره‌دێیه‌کان"، سامی کاکه ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما ئاماده‌بوون.
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمەکەدا، گولیزەر گەردەن زەری، بەرپرسی فێستیڤاڵەکە گوتی: "فێستیڤاڵی ئێمه بۆته به‌ستێنێکی تایبه‌ت به پیشاندانی سینه‌مای ده‌وڵەمه‌ند و ره‌سه‌نی کوردیی که هه‌موو ساڵێک سه‌رنجی زیاتر له جیهاندا بۆلای خۆی راده‌کێشێت. ئێمه شه‌ڕه‌فمه‌ندین که فێستیڤاڵ له چواره‌مین ساڵیدا هۆگرانی هونەری سینه‌ما له نزیک یەکدی کۆده‌کاته‌وه و ده‌رفه‌تێک بۆ بینین و بیستنی چیرۆکه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێت که رۆح ساڕ‌ێژ ده‌که‌ن، ئیلهاممان پێده‌به‌خشن و بینه‌ران هان ده‌ده‌ن بیربکه‌نه‌وه. سینه‌مای کوردیی ته‌نیا چیرۆک نییه، به‌ڵکوو ره‌نگدانه‌وه ژیانی راسته‌قینه، هیواکان و ئاواته‌کانه."
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "بۆ ئێمه شانازییه‌کی گه‌وره‌یه ئه‌م به‌رهه‌مانه‌تان پیشکێش بکه‌ین. له پێنج رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا، هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما و میوانانی به‌شداربوو له‌گه‌ڵ جۆراوجۆری سینه‌مای کوردی ئاشنا بن و له جوانناسی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی کولتووری نه‌ته‌وایه‌تی، داب و نه‌ریتی کۆنی کورده‌واریی و ره‌وتی کولتووری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه ئاشنا بن."
له به‌شی کۆتایی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا، کەرەم گەردەن زەری، سه‌رۆکی فێستیڤاڵ و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی نێوداری کوردی کە بە شێوازی رۆک گۆرانی دەڵێت و دانیشتووی رووسیایە، نوێترین به‌رهه‌می خۆی بە ناونیشانی "شنگاڵ" پێشکێش بە ئامادبووان کرد لە نووسین، ئاواز و میوزیکی خۆیەتی.
چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ (MKFF) به مه‌به‌ستی رەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی کورد، هەروەها ژیانی مۆدێرنی ئەو نەتەوەیە، بە نمایشی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه "بڵنده سینەماییه‌کان"، به‌شی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم"، به‌شی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی "پانۆڕاما"، هه‌روه‌ها به‌شی "شه‌وی سینه‌مای کوردی" تاکوو 22ـی ئەیلوولی 2024 لە مۆسکۆ درێژه‌ی ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ