لە رۆما پێشاندانی تایبەتی نوێترین فیلمی تۆم کروز بەڕێوەچوو

21-06-2023
پەسار فایەق
تۆم کروز، لە پێشاندانی نوێترین فیلمی لە رۆما، وێنە: AFP
تۆم کروز، لە پێشاندانی نوێترین فیلمی لە رۆما، وێنە: AFP
نیشانەکردن تۆم کروز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی و بەشێک لە ستافی فیلمی ' Mission Impossible – Dead Reckoning' کە نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی 'Mission Impossible'ـە، پێشاندانی تایبەتی لە رۆمای ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
 
ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی کروز لە شوێنی پێشاندانی فیلمەکە ئامادەبوون و ئەو ئەکتەرە کاتی بۆ واژۆکردن بۆ هەوادارانی تەرخانکرد.
 
بەهۆی ئەوەی بەشێکی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ئیتاڵیا وێنەگیراوە، بەتایبەتیش لە شاری ڤینس، یەکەم پێشاندانی تایبەتی لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
 
لە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی نێو ئەم بەرهەمە، تۆم کروز لە بەرزاییەکی زۆرە بە ماتۆرسکیڵ خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و دواتر پەڕەشوت بەکاردێنێت.
 
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی کریستۆفەر مەکوێرە و جگە لە تۆم کروز، هەریەک لە رەباکا فێرگۆسن و پۆم کەلەمتیێف رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 
فیلمی 'Mission Impossible – Dead Reckoning' لە سەرەتای تەممووزی داهاتوو لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و لە 12 هەمان مانگ لە سینەماکانی ئەمریکا دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە