ئاسیا سێڵ گرێبەستی لەگەڵ کازم ساهیر واژۆکرد

21-04-2015
سامان بەشارەتی
سامان بەشارەتی
نیشانەکردن ئاسیا سێڵ کازم ساهیر
A+ A-

رووداو - بەیرووت

 ئاسیا سێڵ، لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان گرێبەستی لەگەڵ هونەرمەند کازم ساهیر  واژۆکرد و بەپێی گرێبەستەکەش دەبێت کازم بۆ ماوەی ساڵێک هەموو ریکلامەکانی ئەو کۆمپانیایە بکات.

زرنگ فاروق مستەفا، بەرێوەبەری بەشی بازرگانی ئاسیاسێڵ بە (رووداوی) راگەیاند "کازم ساهیر دەبێتە باڵوێزی براندی ئاسیاسێل بۆ ماوەی ساڵێک، دواتریش لە سەر رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکە درێژ دەکرێتەوە".

هونەرمەند کازم ساهیر، تایبەت بە رووداو گوتی "زۆر خۆشحاڵم ئەو گرێبەستەم لەگەڵ ئاسیاسێڵ واژۆکردوە، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بوو ئەوەی بێمەوە بۆ کوردستان و کۆنسێرتیش بکەم".

کازم ساهیر گوتیشی "ئەو گرێبەستەم لەگەڵ ئاسیاسێڵ دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی زوو زوو سەردانی کوردستان بکەم و چاویشم بە هونەرمەندەکانی ئەوێ بکەوێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە