بەوێنە.. مادۆنا گەیشتە هۆنگ کۆنگ

رووداو – AP

مادۆنا، ئەستێرەی پۆپی جیهانی ئێستا بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرە کۆنسێرتێکی گۆرانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتەو لە دوایین کۆنسێرتیشیدا، نوێترین گۆرانییەکانی خۆی لەسەر ستەیجی هۆنگ کۆنگ-ی چین پێشکەشکرد.



کۆنسێرتەکەی مادۆنا بە ئامادەبوونی زۆرترین هەواداری چینی لە هۆنک کۆنگ بەرێوەچوو، کۆنسێرتەکانی ئەم ئەستێرەیە بەردەوامیان دەبێت و بڕیارە لە لە مانێلا و ماکاو و سینگاپوور و نیوزلەندا گۆرانی بڵێت، تاوەکو دەگاتە ئوستڕاڵیا و دواین کۆنسێرتی خۆی لە 20-ی مانگی داهاتوو لە سیدنی دەبێت.



ئاژانسەکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە، کە نرخی بلیتی ئامادەبوون لە کۆنسێرتەکانی مادۆنا لە وڵاتانی رۆژهەڵات لە نێوان 88 دۆلاری ئەمەریکی بۆ سەرووی 2000 دۆلاری ئەمەریکی بووە.