مانگی داهاتوو رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بەڕێوەدەچێت

21-01-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری فێستیڤاڵ ئەمەریکا میوزیک
A+ A-
رووداو - AP

لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، 58-ەمین خولی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە ناوەندی ستاپلێس لە لۆس ئەنجلۆس-ی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت و ئێستا ناوی بەشێک لە کاندیدە سەرەکییەکانی وەرگرتنی خەڵاتەکە ئاشکرا کراون.


ئادێل ناونیشانی زۆرترین رۆژنامەکانی جیهانە، کە تایبەتن بە بڵاوکردنەوەی خەڵاتەکانی گرامی و رۆژنامە جیهانییەکان دەنووسن، خەڵاتی گرامی دەبێت بە ئادێڵ بڵێت، Hello، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆرانییە نوێیەکەی ئادێل بەناوی هەڵوۆ کە لە کۆتایی ساڵی رابردوو بڵاویکردەوەو چەندین ریکۆردی جیهانی بەهۆیەوە تۆمارکرد.

رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی The Grammy Awards، یەکەم خولی لە ساڵی 1959 بەڕێوەچووە، یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتەکانی میوزیک لە جیهاندا و هونەرمەندانی جیهان شانازی بە وەرگرتنی خەڵاتەکەوە دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە