مەزهەری خالقی باس لە کولتوور و گۆرانی کوردی دەکات
رووداو - سلێمانی
خالقی، ئەو هونەرمەندەی توانی لەرێگەی دەنگیەوە ببێتە یەكێك لەدەنگە رەسەنەكانی نێو گۆرانی كوردی، ئێستا دوای گۆرانی گوتن، دەیەوێت لەرێگەی سیمینارو گفتوگۆیەوە نەوەی نوێ بخاتەسەر رێگایەك تاوەكو لێوەی هەنگاو بنێن بۆ دانانی بناخەی رەسەنایەتی لەگۆرانی كوردیدا.
بەشێك لەموزیسیانەكان هەوڵەكانی خالقی بەهەند وەردەگرن بۆ دووركەوتنەوە لەگۆرانی بیانی، چونكە پێیانوایە گۆرانی كوردی رووپۆشكراوە بە ئاوازە بیانییەكان.
لەنێو ئەو سیمینارەی كە بۆ مەزهەری خالقی رێكخرابوو ، ئەوەی بەڵای ئامادەبوانەوە گرنگ بوو چۆنییەتی ناساندنی هونەری رەسەنی كوردی بوو بەگەنجان ، هەربۆیە ئاراستەی پرسیارەكانیان لەسەر گرنگیدانی زیاتر بوو بە گۆرانیە رەسەنە كوردیەكان دەكردەوە .