رووداو - كه‌نه‌دا
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كه‌نه‌دا، ئافره‌تێكی باڵاپۆش له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كاری بێژه‌رایه‌تی ده‌كات.
گینێللا ماسا، میدیاكارێكی به‌ڕه‌چه‌له‌ك په‌نه‌ماییە و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌نه‌دیە، ئەو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، شه‌وی شه‌ممه 19-11-2016 كاری بێژه‌ری ده‌ستپێكردووه، خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕیووه به‌وه‌ی یه‌كه‌م بێژه‌ر ده‌بێت له كه‌نه‌دا به باڵاپۆشی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌واڵه‌كان بخوێنێته‌وه.
له هه‌ژماره‌كه‌یدا، ماسا نوسیوویه‌تی "بۆ من پرسێكی زۆر گرنگ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ كه‌نه‌دا گرنگه تاوەکو ئێستا له مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا ئافره‌تێكی باڵاپۆش كاری بێژه‌رایه‌تی نه‌كردووه".
گینێللا ماسا له كه‌ناڵی سیتی نیوز بێژه‌رایه‌تی ده‌كات و له ساڵی 2015 له‌هه‌مان كه‌ناڵ وەک یه‌كه‌م په‌یامنێری باڵاپۆش له شاشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆندا ده‌ركه‌وت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ