رووداو دیجیتاڵ
هاریسن فۆرد، ئەکتەری ئەمریکی، میوانێکی تایبەتی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بوو کە بۆ پێشاندانی نوێترین فیلمی ئامادەبوو، بەڵام رێکخەرانی فێستیڤاڵ خەڵاتی شانازیی چڵەخورمای زێڕینیان پێبەخشی و پێشتر خەڵاتکردنەکە لە بەرنامەی فێستیڤاڵدا نەبووە.
فۆرد، بۆ پێشاندانی فیلمی 'Indiana Jones and the Dial of Destiny' لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەبوو کە بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی 'Indiana Jones'یە.
هاریسن فۆرد، لە گۆنگریەکی رۆژنامەڤانیدا لە شاری کانی فەرەنسا رایگەیاند: "ئاوڕ لە دواوە نادەمەوە و بە خۆم بڵێم: دەمەوێت بگەڕێمەوە ئەو گەنجیەتی هەمبوو، چونکە ئەمە روونادات، حەزم بە تەمەندا چوونە، ژیانی قۆناخی گەنجیەتی شتێکی زۆر زۆر باش بوو، بەڵام بەڕاستی، دەکرا ئێستا مردووبام، بەڵام تەنیا پیربوومە".
فۆرد، بۆ دوایین جار لە زنجیرە فیلمی 'Indiana Jones' رۆڵی دەگێڕێت و ماڵئاوایی لەو بەرهەمە دەکات کە یەکێک لە شانازییەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، فۆرد، ئاشکرای کرد، لە رۆڵگێڕان لە هەردوو زنجیرەی '1923' و 'Shrinking' بەردەوام دەبێت.
ئەو زنجیرە فیلمە بیرۆکەی جۆرج لۆکاس و لە دەرهێنانی ستیڤن سپێلبێرگ بووە، لە بەشی نوێیدا فۆرد لە تەمەنی 80 ساڵیدا بەشدارە و رۆڵێکی ئەکشنی هەیە.
جگە لەم بەرهەمە، پێشتر بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمەکە بەناوی 'Indiana Jones and the Kingdom of the Crystal Skull' لە 2008 یەکەم پێشاندانی لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بوو و بۆ ماوەی چوار خولەک چەپڵەی بۆ لێدرا.
بڕیارە بەشی پێنجەمی فیلمەکە لە 30 حوزەیرانی 2023 لە سینەماکانی ئەمریکا و 28 هەمان مانگ لە سینەماکانی فەرەنسا پێشاندەدرێت.
بڵاوکردنەوەی بەشی پێنجەمی 'Indiana Jones' لە دوای تێپەڕبوونی 15 ساڵ بەسەر دوایین بەشیدا و چوار دەیە بەسەر یەکەم بەشیدا تێدەپڕێت کە لە 1981 بڵاوکرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ