سنۆبەر ئاڤانی سەرنجی هەوادارانی ئەنیمەیشن بەلای خۆیدا رادەکێشێت

20-05-2023
هێمن عەبدوڵڵا
سنوور ئاڤانی، نووسەر و دەرهێنەر
سنوور ئاڤانی، نووسەر و دەرهێنەر
نیشانەکردن سنوور ئاڤانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێک لە جوانترین کارەکانی مانگەکانی رابردوو ئەنیمەیشنی پینۆکیۆ بوو کە شایانی ئەوەیە بە دەیانجار تەماشای کرێتەوە، بۆ هەموو ئەوانەی خۆشەویستی زۆریان بۆ ئەنیمەیشن هەیە، دەرهێنەرێکی کوردی ئەنیمەیشنساز، دەرهێنەری فیلمەکە بوو و پێشاندانی تایبەتی  لە دانیمارک بۆ کرا.
 
سنۆبەر ئاڤانی، دەرهێنەر لە بارەی فیلمەکەیەوە میوانی بەرنامەی 'دیاسپۆرا' بوو و لەبارەی فیلمەکەیەوە گوتی: "فیلمی 'خەون' لە شێوەی درامایەکە و باسی منداڵێکی پەنابەر دەکات کە لە وڵاتەکەی خەونەکانی کوژراون بەهۆی بوونی شەڕ و پەنا دەباتە بەر وڵاتێکی دیکە و لەوێ هەوڵی بەدیهێنانی خەونەکانی دەدات لەکاتێکدا لەوێش زۆر بە سەختی دەتوانێت بیانهێنێتە دی".
 
گوتیشی: "خۆم تێکستی فیلمە ئەنیمەیشنەکانم دەنووسم و تێکستی فیلمەکەشم رەنگدانەوەی ژیانی خۆمە".
 
ئاڤانی، لە دایکبووی شاری هەولێرە و روونیکردەوە، فیلمەکەی ئێستا لە سینەماکانی دانیمارک نمایش دەکرێت و ئاشکرایکرد: "فیلمەکەم بۆ سێ خەڵاتی گەورە بەربژێرکراوە، یەکەم وەک باشترین کورتە فیلمی دانیمارکی، دووەم وەک باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی دانیمارکی و سێیەمیش وەک باشترین فیلم بۆ لاوان".
 
سەبارەت بە هۆکاری هەڵبژاردنی جیهانی ئەنیمەیشن، سنۆبەر ئاڤانی کە پێشتر مامۆستای وێنەکێشی بووە لە کۆلێژی ئاداب، گوتی: "لە ئەنیمەیشندا دەتوانیت هەموو خەونەکانت و خەیاڵ و دونیابینینی خۆت بە ئاسانی بگەیێنی، هەرەچەندە ئەم شتانە دەتوانرێت بە زۆر رێگەی دیکەش بگەیێندرێت، بەڵام لە جیهانی ئەنیمەیشن جوانتر و باشتر دەگات، بۆیە زۆر حەزم بە جیهانی ئەنیمەیشن کرد، بۆیە لە پرۆژەی داهاتوومدا تەکنیکێکی تێکەڵاو بەکاردەهێنم".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە