کۆتا هەفتەی ژیانی توپاک دەکرێتە فیلم

رووداو – Daily Mail

کۆتا هەفتەی ژیانی ئەستێرەی کۆچکردوو توپاک شاکwور، دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی و بەرهەمهێنەری فیلمەکەش لە رێگەی کەمپەینێکی ئۆنلاین، توانیویەتی 300  هەزار دۆلار کۆمەک بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکەی کۆبکاتەوە.

گۆبی رەحیمی، تەمەن 50  ساڵ، لە رێگەی کەمپەینێکی ئۆنلاین توانی بڕی 300  هەزار دۆلار بۆ دروستکردنی نوێترین فیلمی سینەمایی خۆی کۆ بکاتەوە، کە فیلمەکە بەناوی" 7 Days "دەبێت.

ئەم فیلمە لەسەر کۆتا هەفتەی ژیانی ئەستێرەو راپەری بەناوبانگی جیهانی توپاک شاکوور دەبێت،  بەرلەوەی لە ساڵی 1996 لە لاس ڤێگاس-ی ئەمەریکا بکوژرێت.

رەحیمی، لە بارەی ئەم فیلمە بە DeadLine-ی گوتووە، "فیلمەکە لە بارەی توپاک نییە، بەڵکو لە بارەی ئەوەیە کە چۆن ئەو ئەستێرەیە ژیانی منی گۆڕی".

توپاک شاکوور، خاوەنی پڕفرۆشترین ئەلبومی مێژووییە کە زیاتر لە 75  ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، لە ساڵی 1971 لە دایکبووە، لە ساڵی 1996  کوژرا، خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییەو بە ئەفسانەی هیپ هۆپ دادەنرێت.