لە هەولێر فێستیڤاڵی مۆنۆدراما کۆتاییهات

رووداو – هەولێر

چالاکییەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای هەولێر لە دوای 10 رۆژی بەردەوام پیشاندانی مۆندراما، لە رۆژی 19-ی ئەم مانگە بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی فێستیڤاڵەکە کۆتاییهات.


لە فێستیڤاڵەکەدا 11 مۆنۆدراما نمایشکران، لێژنەیەکی تایبەت رۆژانە خاڵیان لەسەر شانۆگەرییەکان دادەنا، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا چوار خەڵات بەسەر باشترین بەرهەم و باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەری کچ و کوڕ دابەشکران.

مۆنۆدراما واتا نمایشی شانۆگەری کە تێیدا تەنیا یەک ئەکتەر رۆڵ دەبینێت، ئەمە یەکەمجارە لە شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان فێستیڤاڵی مۆنۆدراما بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەرایەتی فێستیڤاڵەکەش دەڵین، پلانیان هەیە لە ساڵانی داهاتوو بەردەوام بن.