شڤان پەروەر گۆرانییەک بۆ دەم پارتی دەڵێت
رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند شڤان پەروەر گۆرانییەک بەناوی "دەم هاتییە" بۆ دەم پارتی دەڵێت و پارتەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوی دەکاتەوە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، شەوی سێشەممە گۆرانییەکەی شڤان پەروەری لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەم پارتی دەڵێت، "هونەرمەندی هێژا شڤان پەروەر گۆرانییەکی بۆ پارتەکەمان ئامادەکردووە."
گۆرانییەکەی شڤان پەروەر سێ خولەک و 46 چرکەیە و بە دیمەنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی دەم پارتی، کراوەتە کلیپ.
دەم پارتی کە درێژەپێدەری هەدەپەیە، ئێستا لە ئامادەکاریی جیددیە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە لە 31ـی ئادار بەڕێوەدەچن.
ئەو پارتە کە دوای ئاکپارتی و جەهەپە سێیەم فراکسیۆنی گەورەی تورکیایە، ئەمجارە هاوشێوەی هەڵبژاردنی پێشوو، پشتگیری لە ئۆپۆزیسیۆن ناکات و لە زۆربەی گەورەشارەکانی تورکیاشدا بەربژێری خۆی هەیە.