رووداو- هەولێر
نوێترین پڕۆژەی كەی بەهار، دەرهێنەری كورد، فیلمێكی دۆكیۆمێنتارییە بەناوی "چیرۆكی من سامیم" كە بەشێوەیەكی پەروەردەكاری باسی هونەری سینەما لە كوردستان دەكات.
كەی بەهار، دەرهێنەری فیلمی (من سامیم) بە (رووداو)ی راگەیاند "ماوەیەكە خەریكی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاریم بەناونیشانی (چیرۆكی من سامی-م) كە لە سەرەتاوە باس لە پڕۆژە و بەرهەمكاری و فیلمكاریی من سامی-م دەكات، لە كوردستانەوە بۆ بەریتانیا، مەكسیك و ئەمریكا و هیندستان".
كەی بەهار دەربارەی ناوەڕۆكی فیلمەكە گوتی "ئەم فیلمە 35 خولەكە، بەزمانی كوردییە و تایبەت كراوە بۆ پەروەردە دەربارەی هێز و توانای فیلم لە جیهاندا و ئەزموونی نوێ بۆ كوردستان كە لە روانگەی فیلمی من سامیم لە سینەما دەدوێت، نیازمان هەیە لە كۆتایی ئەم مانگە تەواوی بكەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ