لە ئیستەنبووڵ پێشانگەی جلوبەرگی باڵاپۆش کرایەوە


رووداو - ئیستەنبووڵ 

لە ئیستەنبووڵ پێشانگەی لیاف ستایل تورکی یان پێشانگەی جلوبەرگی باڵاپۆش کرایەوە. لە پێشانگەکەدا ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە رێگەی کۆمپانیای تایبەت بەو بوارە بەشدارن.

لە پێشانگەکەدا هەموو ئەو جلوبەرگانە نمایشکراون وەک باڵاپۆشن و جلوبەرگی پیاوانیش لەسەر ستایلی کۆن نمایشکراوە. 

دیزاینی جلوبەرگەکان بە شێوازێکی نوێ کراوە و پێشانگەکەش لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.