فەرەنسا... بۆ پاراستنی قاز و مراوی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندەرسۆن دەکات

رووداو – AP

پامێلا ئەندەرسۆن، ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی بەرەگەز کەنەدی کە بە پارێزەری گیاندارانی جیهان ناوبانگی دەرکردووە، بانگهێشتنامەیەکی لە پەرلەمانی فەرەنساوە پێدەگات، بە مەبەستی ئامادەبوونی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پڕۆژەیەکی پاراستنی قاز و مراوی.


لە ماوەی رابردوو ئەندەرسۆن پڕۆژەیەکی پێشکەشی کۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسا کردبوو، بۆ پاراستنی ئەو گیاندارانەی مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە، هەر بۆیە لە لایەن لۆرانس ئابی، جێگری وەزیری ژینگەی فەرەنسا بانگهێشت کراوە تاوەکو لە دانیشتنی پەرلەمانی فەرەنسا ئامادەبێت، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی ئەو گیاندارانەی مەترسی لە ناوچونیان لەسەرە بە تایبەتی قاز و مراوی.



پامێلا ئەندەرسۆن، ئەکتەری کەنەدی تەمەن 48 ساڵ، لە ماوەی رابردوودا زۆرترین هەڵمەتی لە پێناو پاراستنی گیاندارانی جیهان ئەنجامداوەو دەیان ملیۆن دۆلاری لە داهاتی خۆی، بۆ ئەم بوارە تەرخانکردووە.