رووداو – ئاژانسەکان
نانسی عەجرەم، گۆرانیبێژی لوبنانی ئامادەکاری بۆ ئەلبوومێکی گۆرانی دەکات، کە زۆربەی گۆرانییەکانی رۆمانسین.
نانسی عەجرەم دەربارەی ئەلبوومە نوێیەکەی رایگەیاندووە، کە گۆرانییەکانی ئەم ئەلبوومەی بە شێوەزاری میسری و کەنداوی عەرەبی و لوبنانی گوتووە.
نانسی حەز دەکات بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی لەبارەی خۆشەویستی و سۆزدارو رۆمانسی بێت، بۆیە نانسی هەوڵیداوە لەگەڵ چەند شاعیرێکی گەنج کار بکات، کە تێکست بۆ خۆسەویستی و رۆمانسییەت دەنووسن.
نانسی عەجرەم لە ساڵی 1983 لە لوبنان لەدایکبووە، لە ساڵی 1998 دەستی بەکاری هونەری کردووە، 10 ئەلبوو، گۆرانی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ