زیاد ئەسعەد سەلامەتە

رووداو – هەولێر

هونەرمەند هاوتا ئەسعەد، كە برای هونەرمەندی گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەدە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە باس لە تێكچوونی باری تەندروستیی براكەی دەكەن و دەڵێت رۆژانە قسەی لەگەڵ دەكات و تەندروستی زۆر باشە.

هاوتا ئەسعەد، بە (رووداو)ی راگەیاند، زیاد ئەسعەد لە كاری هونەری دانەبڕاوە.  

هاوتا گوتی  تەندروستی زیاد ئەسعەد زۆر باشە و ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستی.

گوتیشی "زیاد لە غوربەت دەژی، ئەمە سەرەكیترین هۆكارە كە بێدەنگە و بەرهەمی هونەری نییە".