ئالان قەرەداخی بەرهەمێک پێشکێش بە ئەنوەر قەرەداخیی باوکی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژی باوکدا هونەرمەند ئالان قەرەداخی کوڕی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخی، نوێترین بەرهەمی پێشکێش بە باوکی دەکات و ئەنوەر قەرەداخی لە چەند دیمەنێکی ئەم بەرهەمە دەردەکەوێت.
 
ئەم بەرهەمە بەناوی 'بیری دەکەم'ـە کە لە ئاوازی زانا عەبدوڵڵاهی و لە تێکستی ئالان قەرەداخییە و ئومێد راهور کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە، کاری دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن زانا عەبدوڵڵاهی و ئالان قەرەداخی کراوە.
 
ئالان قەرەداخی، بە رووداوی راگەیاند: "ئەم بەرهەمە تایبەت بە باوکی ئازیزم ئەنوەر قەرەداخییە و پێشکێشە بە سەرجەم خوێندکارە بەوەفاکانی کە ئەوانیش باوکم وەکو باوکی خۆیان دەبینن، هەروەها سەرجەم ئەو کەسانەی باوکیان لەلا ئازیزە".
 
ئەم بەرهەمە لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند ئالان قەرەداخی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و کاری وێنەگرتنی لە کوردستان لەلایەن دەروون قەرەداخی و وێنەگرتنی بە درۆن لە سویسرا لەلایەن یاسین قەرەداخی کراوە و گۆرانیبێژ خۆی کاری کاری دەرهێنانی بۆی کردووە.