ئەلیسا 4 ملیار بینەری گۆرانییەکانی لە یوتیوب هەیە

19-06-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ئەلیسا، گۆرانیبێژکی لوبنانی
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

ئەلیسا، گۆرانیبێژکی لوبنانی ریکۆردێکی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب تۆمار دەکات، کە یەکەمین هونەرمەندی عەرەبە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بینەری گۆرانییەکانی بگاتە 4 ملیار، بەم پێیەش لە پلەی یەکەمدا دێت.


لە دوای ئەلیسا هونەرمەندی لوبنانی فەیروز بە پلەی دووەمی لە لیستی پڕ بینەرترین گۆرانیبێژی عەرەب لە یوتیوب دەستنیشانکراوە، کە زیاتر لە 2.7 ملیار بینەری هەبووە.

ئەلیسا، هونەرمەندی عەرەبی، توانیویەتی پێش چەند هونەرمەندێكی ناوداری ئەمریکیش بکەوێت، وەکو جینێفەر لوپیز، لەیدی گاگا و سلینا گومیز،کە هێشتا کەسیان نەگەیشتوونەتە 4 ملیار بینەر لە یوتیوب.

ئەلیسا ناوی راستەقینەی، ئەلیسار زکەریا خورییە، لە ساڵی 1971 لە لوبنان لەدایکبووە، لە ساڵی 1998 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، ئەوکات ئەم ئەلبوومەی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک بوو لە پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانی.

ئەلیسا خاوەنی 10 ئەلبوومی بڵاوکراوەیە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 ملیۆن ئەلبوومی گۆرانی فرۆشراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی وەرگرتووە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە