پێشبینی دەکرێت محەممەد رەسووڵۆف لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ئامادە بێت

19-05-2024
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
محەممەد رەسووڵۆف، دەرهێنەری ئێرانی
محەممەد رەسووڵۆف، دەرهێنەری ئێرانی
نیشانەکردن محەممەد رەسووڵۆف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی ئێران سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر محەممەد رەسووڵۆف، دەرهێنەری ئێرانی سەپاند، ئەو دەرهێنەرە توانی خۆی بگەیێنێتە ئەوروپا و بڕیارە لە پێشاندانی فیلمە نوێیەکەی لە 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئامادە بێت.
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی فیلمی کان بڵاوکراوەتەوە، ئەو دەرهێنەرە توانیویەتی بە قاچاخ بچێتە دەرەوەی وڵات و ئێستا لە ئەڵمانیایە و بڕیارە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە بێت کە نوێترین فیلمی بۆ یەکەمجار پێشاندەدرێت. 
 
فیلمی نوێی رەسووڵۆف بەناوی "The Seed of the Sacred Fig"یە، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵی فیلمی کان کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی چڵەخورمای زێڕین دەکات.
 
مەنسوور جیهانی، رۆژنامەڤانی سەربەخۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەبوو و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، رەسووڵۆف سێیەم جارە لە فێستیڤاڵی کان بەشدار دەبێت، پێشتر خەڵاتی رەخنەگرانی لە فێستیڤاڵەکەدا بەدەستهێناوە، هەروەها پێشتر خەڵاتی ورچی زێڕینی لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بەدەستهێناوە.
 
بەم دواییە سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەسەردا محەممەد رەسووڵۆف، سەپێنرا.
 
بابەک پاکنیا، پارێزەری محەممەد رەسووڵۆف، پێشتر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، بە پێی ئەو بڕیارەی کە لە لایەن لقی 29ـی دادگەی ئینقلابی ئیسلامی ئێران دەرچووە، محەممەد رەسووڵۆف هەشت ساڵ زیندانی (لانی کەم پێنج ساڵ) دەکرێت، جگە لە جەڵدە لێدان، پێبژاردنی پارە و دەست بەسەر موڵک و ماڵیدا دەگیرێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردبوو، بڕیارەکە لەلایەن لقی 36ـی دادگەی تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکراوەتەوە و ئێستا؛ دۆسییەکە بۆ جێبەجێکردن رەوانە کراوە.
 
سەڵاتدارانی ئێران فشاریان خستووەتە سەر بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بۆ ئەوەی داوا لە محەممەد رەسووڵۆف بکەن؛ فیلمەکە لە فێستیڤاڵی کان بکشێنێتەوە.
 
رەسووڵۆف، دەرهێنەرێکی سینەمایی سەربەخۆیە و خاوەنی چەندین فیلمە و براوەی چەندی خەڵاتی نێودەوڵەتین، لەوانەش فیلمی "There Is No Evil"  کە براوەی خەڵاتی ورچی زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلینە لە 2017.
 
بەهۆی ناوەڕۆکی فیلمەکانییەوە، بەردەوام کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی هەبووە و چەند جار دەستگیرکراوە و پاسپۆرتەکەی لێسەندراوەتەوە، بۆ ئەوەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات نەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچێکی بێ سەرپۆش لە پێشانگەی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی تاران

لە تاران تابلۆی پیکاسۆ و وارهۆڵ خرانەڕوو

لە کاتێکدا ئێران بەردەوام لەگەڵ رۆژئاوا رووبەڕووی گرژی دەبێتەوە، لە تاران پێشانگەیەکی تایبەت بە بەرهەمی هاوچەرخی هونەرمەندانی رۆژئاوایی کرایەوە، تێیدا بەرهەمی پابلۆ پیکاسۆ و ئاندی وارهۆڵ خرانەڕوو.