گڵکۆی بابەتاهیری هەمەدانی


رووداو - هەمەدان

بابەتاهیری هەمەدانی، یەکێک لە شاعیرە ناودارەکانی کوردە، گڵکۆی ئەو شاعیرە دەکەوێتە شاری هەمەدان لە وڵاتی ئێران، ساڵانە خەڵکێکی زۆر روو لەو مەزارە دەکەن.

بابەتاهیر چەندین شیعری بە زمانی فارسی و لوڕی نووسیوە، هیچ سەرچاوەیەکی مێژوویی رۆژی لەدایکبوونی بابەتاهیری دیارینەکردووە ، بەڵام لە ساڵی 1019 کۆچی دوایی کردووە و لە هەمەدان نێژراوە.