رووداو- هەولێر
هەژار زەهاوی، هونەرمەندی دیاری کورد، بەشداری لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری بەناوی هەزار و یەک شەو لە شاریقەی ئیمارات دەکات، کە هەژار وەکو تاکە هونەرمەندی کورد لەگەڵ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی جیهانی بەشداری لەم پڕۆژەیە دەکەن، تۆڕی میدیایی رووداویش وەکو تاکە کەناڵی کوردی ئەم چالاکییە رووماڵ دەکات.
لەمبارەییەوە هەژار زەهاوی بەرووداوی راگەیاند" بڕیارە رۆژی ٢٣-٤-٢٠١٩ من وەکو تاکە هونەرمەندی كورد، بەشداری لەگەورەترین پڕۆژەی هونەری بەناوی هەزارو یەك شەو "الف لیلەو لیلە" دەکەم، کە ماوەی دوو مانگە سەرقاڵی ئەم پرۆژەیەن زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ٣٦ وڵات بەشداریان لەم پڕۆژەیەدا کردووە".
دەربارەی پرۆژەکە هەژار زەهاوی گوتی "ئەو چیرۆكە یەكێكە لەچیرۆكە جیهانییەكان و بۆچوونیشم وایە، زۆركەس لەبارەیەوە دەزانێت، بۆ ئەم پڕۆژەیە زۆر بەپەرۆشم، چونكە وەك كوردێك بەشداری دەكەم و بانگهێشتكراوم، ئەوەش بۆ من و میللەتەكەشم بەشانازی دەزانم، چونكە ئەو كەسانەی كاریان لەگەڵ دەكەم، كەسانی زۆر پڕۆفیشناڵی بوارەكەن و ئەم پڕۆژانەش دەروازەی دیكەی کارکردن لەسەر ئاستی جیهان دەكاتەوە".
پڕۆژەی "هەزارو یەك شەو" کارێکی ئۆرکێسترایی و نواندن و سەما ئامێزەو لەچەند نەتەوەی جیاوازی جیھانەوە بەشداری تێدادەکەن، بڕیارە لە رۆژی 23تاوەکو 27ی مانگی نیسان لە شارقە-ی وڵاتی ئیمارات پێشكەش بکرێت، کە لەلایەن كۆمپانیای "7Doigts"ی وڵاتی كەنەدا بەرهەمدەهێندرێت و بودجەی پڕۆژەكەش لەلایەن میری شارقەوە دابینكراوە، هەروەها هەریەك لە "كۆنداکتەر"ی بەناوبانگی ئەرمەنی لوبنانی "ھاروت فەیزیلان"، هەروەها "ماكس لێۆن"ی کەنەدی كۆمپۆزەری كارەكەیە،"سباستیان سۆلدیڤیلا"ی كەنەدی فەڕەنسی کاری دەرھێنانی بۆ دەکات و "كەسلین گاگۆنۆن"یش سەرپەرشتیاری پرۆژەكەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ