نەڤید زەردی بەرهەمێکی بەناوی 'بادینی بێژە' بڵاوکردەوە


رووداو دیجیتاڵ 

هونەرمەند نەڤید زەردی بەرهەمێکی نوێی بە شێوەزاری بادینی و سۆرانی بەناوی 'بادینی بێژە' بڵاوکردەوە.
 
ئەم بەرهەمە لە ئاوازی نەڤید زەردییە و تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن نەڤید زەردی و غەریب قادر نووسراوە و کاری میوزیکی لەلایەن سیامەند کراوە.
 
ڤیدیۆکلیپی 'بادینی بێژە' لە کەناڵی تایبەتی نەڤید زەردی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و دانیال زلۆتین کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە، لە -3-202215 لە کۆنسێرتێکی هاوبەشدا لە ستۆکهۆڵمی سوێد، بەبۆنەی چوارشەممە سووری، دوایین چوارشەممەی ساڵی کوردی، بەشداربوو و پێنج گۆرانی پێشکێشكرد و لە کۆنسێرتەکەوە سڵاوی بۆ هەولێر نارد.
 
نەڤید زەردی گۆرانیبێژ و میوزیسیانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە 2004ـەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە و لەسەری ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان ناوبانگی هەیە، چوار ئەلبووم و زیاتر لە 30 گۆرانی تاک و چەندین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردووەتەوە و لەرێگەی کۆمپانیا تایبەتەکەی 12 گۆرانیبێژ هەیە و تێکست و ئاوازی بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بیانیش داناوە و بە ستایلی پۆپ، رۆک، ھیپ ھۆپ بەرهەمەکانی بڵاودەکاتەوە.