نەڤید زەردی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە


رووداو- هەولێر

نەڤید زەردی، هونەرمەندی کورد،  نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز بەناوی سەرچۆپی بڵاوکردەوە.

لەمبارەیەوە نەڤید زەردی بەرووداوی گوت، کە ئەم کلیپە لە کۆمەڵێک گۆرانی فۆلکلۆری کوردی و گۆرانی نوێ پێکهاتوون، کە حەزیان کردووە وەکو جەژنانەیەک ئەم کلیپە پێشکەش بە هەوادارانی بکات.

کاری دەرهێنانی ئەم ڤیدیۆکلیپە لەلایەن رەوا ئێل سی کراوەو کاری دابەشکردنی میوزیک لەلایەن ئاریۆس جێبەجێکراوە.