'Oppenheimer' پشکی شێری خەڵاتەکانی بافتای بەرکەوت

19-02-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن بافتا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بافتا کە بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆن لە بەریتانیا دەناسرێت و لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانی بۆ هونەری سینەما و تەلەڤزیۆن پێشکێش دەکرێت، خەڵاتەکانی راگەیێندران و فیلمی 'Oppenheimer' پشکی شێری خەڵاتەکانی بەرکەوت.
 
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە توانی حەوت خەڵاتی بافتا بەدەست بێنێت، لەوانەش خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەر.
 
خەڵاتەکان، شەوی یەکشەممە 18ـی شوباتی 2024 لە لەندەنی بەریتانیا دابەشکران و کیلیان مۆرفی، ئەکتەری ئێرلەندی لە رێگەی فیلمی 'Oppenheimer' توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەدەستبێنێت، هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری لاوەکی پیاو بە رۆبێرت داونی جۆنیۆر، ئەکتەری ئەمریکی بەخشرا.
 
رێگەی فیلمی 'Maestro'، کیلیان مۆرفی لە رێگەی فیلمی 'Oppenheimer'، تیو یو لە رێگەی فیلمی 'Past Lives'، کۆلمان دۆمینگۆ لە رێگەی فیلمی 'Rustin'، باری کیۆگن لە رێگەی فیلمی 'Saltburn' و پۆڵ جیەماتی لە رێگەی فیلمی 'The Holdovers' بەربژێری خەڵات بوون.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە توانی خەڵاتی باشترین مۆنتاژ، باشترین وێنەگرتنی سینەمایی و باشترین میوزیکی وێنەیی بەدەستبێنێت.
 
کریستۆڤەر نۆلان، دەرهێنەری فیلمی 'Oppenheimer' لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، سوپاسی خۆی ئاڕاستەی ستافی فیلمەکەی کرد.
 
لە بەشی باشترین فیلمدا، هەریەک لە فیلمی 'Oppenheimer'، 'Barbie'، 'Anatomy of a Fall'، 'Killers of the Flower Moon' و 'Maestro' بەربژێری خەڵات بوون.
 
خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن، بە ئیما ستۆن بەخشرا بۆ گێڕانی رۆڵی سەرەکی لە فیلمی 'Poor Things' و ئەم بەرهەمە جگە لە خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن، چوار خەڵاتی دیکەی بەدەستهێنا.
 
دەڤاین جۆی رەندۆلف، ئەکتەری ئەمریکی، بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی 'The Holdovers' خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە رۆڵی لاوەکیدا بەدەستهێنا.
 
فیلمی 'The Zone of Interest' کە لەبارەی بەرپرسی سەربازگەیەک و ماڵباتەکەیەتی و لە نزیک سەربازگەیەکی نازییەکان دەژین، توانی سێ خەڵاتی بافتا بەدەستبێنێت، ئەویش خەڵاتی باشترین فیلمی بەریتانی، باشترین فیلم کە بە زمانی ئینگلیزی نییە و باشترین ئەندازیاری دەنگ.
 
فیلمی 'Anatomy Of A Fall' توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی رەسەن بەدەستبێنێت و خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراویش بۆ فیلمی ئەمریکی 'American Fiction'ـە بوو و فیلمی '20Days in Mariupol ' خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەدەستهێنا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە