رووداو دیجیتاڵ
وەرزی دابەشكردنی خەڵاتە گرنگەکانی ئەمریکا لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆندا دەستیپێکردووە و لە 28مین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی هەڵبژاردەی رەخنەگران، ژمارەیەک هونەرمەند خەڵاتکران.
دەستپێکی رێوڕەسمەکە بە تێپەڕبوونی هونەرمەندان بەسەر فەرشی سووردا بوو و رێوڕەسمەکە لەلایەن چێڵسی هاندلەر، کۆمێدیکار و پێشکێشکارەوە پێشکێشکرا.
خەڵاتەکە لەلایەن کۆمەڵەی رەخنەگرانی سینەمای ئەمریکا (BFCA) پێشکێش دەکرێت کە زیاتر لە 600 رەخنەگری میدیایی و رۆژنامەڤانی ئینتەرتەیمنت تێیدا ئەندامن.
فیلمی 'Everything Everywhere All at Once' و هەردوو زنجیرەی تەلەڤزیۆنی 'Abbott Elementary' و 'Better Call Saul' گرنگترین خەڵاتەکانیان بەدەستهێنا.
خەڵاتی باشترین فیلم بە 'Everything Everywhere All at Once' بەخشرا، باشترین ئەکتەری ژن بە کەیت بلانچێت لە فیلمی 'Tar' بەخشرا.
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ هەردوو دەرهێنەری فیلمی 'Everything Everywhere All at Once' بوو، ئەویش دانیاڵ کوان و دانیال شەینێرتە.
خەڵاتی باشترین فیلمی کۆمیدیش بە فیلمی 'Glass Onion: A Knives Out Mystery'، باشترین وێنەگرتن بە فیلمی 'Top Gun: Maverick' و باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بە فیلمی 'Guillermo del Toro’s Pinocchio' بەخشرا و فیلمی 'RRR' بووە براوەی باشترین فیلمی بیانی.
خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بە 'Better Call Saul' و باشترین زنجیرەی کۆمێدی بە 'Abbott Elementary' بەخشرا.
خەڵاتی رێزلێنانی دەستکەوتی تەمەن، بە هەردوو سینەماکار جێف بریجس و کەیت هادسۆن بەخشرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ