هند سەبری باسی جیهادی نیكاح دەكات
رووداو- هەولێر
ئەكتەری تونسی هند سەبری لە نوێترین فیلمیدا باس لە جیهادی نیكاح دەكات.
فیلمی "زهرە حلب" كە رۆڵی سەرەكی دراوە بە ئەكتەری تونسی هند سەبری، باس لە جیهادی نیكاح دەكات كە لە سووریا و عێراق لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی پەیڕەو دەكرێت.
هند سەبری لەبارەی ئەم فیلمە دەڵێت "لەم فیلمەدا من رۆڵی رۆژنامەنووسێك دەبینم، لە سووریا چەند كچێك دەدوێنم كە جیهادی نیكاحیان لەلایەن چەكدارە توندڕەوەكانەوە لەگەڵ كراوە، ئەم كچانە لە ژێر پەردەی ئاین دووچاری دەستدرێژی دەبنەوە، هەروەها لەم فیلمەدا باس لە دواڕۆژی ئەو منداڵانە دەكرێت كە لە ئەنجامی ئەم جیهادە دێنە دونیاوە".