جوانترین کچی کورد دەگەڕێتەوە کوردستان

19-01-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن ئێڤۆن
A+ A-

رووداو -  هەولێر

ئێڤۆن کە لە لایەن میدیا جیهانییەکان بەتایبەتی عەرەبییەکان نازناوی جوانترین ئافرەتی کوردی پێدراوە، لە ماوەی رابردوودا چووەتە ژیانی هاوسەرگیریی و بڕیاریشە بۆ چەند پڕۆژەیەک بگەڕێتەوە کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئێڤۆن بەنیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەڕێتەوە کوردستان، ئەمەش بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک.

ئێڤۆن جگە لە جوانییەکەی، بەهۆی کاری مکیاژ و جوانکاری کە بەشێوەی ڤیدیۆیی لە ئینتەرنێت بڵاوی دەکاتەوە, ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووەو لە وڵاتە عەرەبییەکانیش تا رادەیەکی زۆر ناسراوە.

ئەم نمایشکارە خەڵکی شاری کەرکووکی باشووری کوردستانەو هەر لە منداڵییەوە لە نیویۆڕکی ئەمەریکا ژیان بەسەر دەبات.













کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە