بەوێنە.. سەیرترین فێستیڤاڵ لە تایلەند بەڕێوەچوو

18-10-2015
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن تایلەند
A+ A-

رووداو-هەولێر

لە فێستیڤاڵێکدا لە تایلەند کە لە دوورگەی بۆکێت بەڕێوەدەچێت، بەشداربووان بزمار و چەقۆ و خەنجەر و تەنانەت چەکیش دەخەنە نێو روومەت و دەمیانەوە.


فێستیڤاڵەکە هەندێ یاسای بۆ بەشداربووان داناوە، کە نابێت بۆ ماوەی یەک مانگ سێکس ئەنجامبدەن و هەروەها گۆشتیش ناخۆن. 

بەشداربووانی ئەو فێستیڤاڵە پێیانوایە ئەمجۆرە کارانە هێندەی دیکە پەیوەندی رۆحییان بەهێز دەکات، جگە لەوەی هاوکارییان دەکات بۆ ئەوەی رۆحە خراپەکان لە جەستەیان دەربچێت، خۆپارێزی لە گۆشت خواردن  و ئەنجامنەدانی سێکسیش ئامادەییەکی باشیان پێدەدات بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە لەمیانەی ڤیستیڤاڵەکەدا. 

دیمەنەکان بە لای زۆر کەسەوە زۆر ترسناکن، بەشداربووان چەقۆ لە دەموچاو تەنانەت گوێشیان دەچەقێنن. مێژووی ئەم ڤیستیڤاڵە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی 19 لە تایلەند.


























وێنەکان لە ئاژانسی reuters وەرگیراوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە