لە هۆڵەندا داوا لە هونەرمەندێکی کورد دەکرێت مۆنیومێنتەکان نۆژەن بکاتەوە

18-08-2024
پەسار فایەق
هونەرمەند ئەحمەد عەبدۆ
هونەرمەند ئەحمەد عەبدۆ
نیشانەکردن ئەحمەد عەبدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد عەبدۆ دەمێک نییە هاتووەتە هۆڵەندا. کارە هونەرییەکانی بە دار سەرنجی هۆڵەندییەکانی راکێشاوە. بەتایبەتیش لە شاری فالکنبورگ، کە یەکێک لە خۆشترین شارە گەشتیاری مێژووییەکانی ئەو وڵاتەیە، داوای لێدەکرێ شوێنەوار و مۆنیومێنتەکانیان بۆ نۆژەن بکاتەوە. 
 
ئەحمەد عەبدۆ، خەڵکی عەفرینە، لە 1973 دەستی بە کاری نەقاڕی کردووە، سەرەتا لەسەر تەختە و کورسی دەستی پێکرد، دواتر تابلۆی دروستکردووە، کاتێک هاتووەتە هۆڵەندا لە کامپ بووە، لەوێ لەسەر مێز و کەلوپەلەکان وێنەی دروست دەکرد، ئەوکات بەڕێوەبەری کامپەکە کە کەسێکی هۆڵەندی بوو، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەندین وێنەی ئەوی بڵاوکردەوە و ئەو ناساندووە کە کەسێکی سووری لە کەمپەکەیەو کەسێکی لێهاتووە و وێنەی جوان لەسەر تەختە دروست دەکات، دوای ئەمە چەند کەسێکی هۆڵەندی هاتنە لام لە کەمپ و تەختە و کەلوپەلی نەقارییان لەگەڵ خۆیان هێنا و تاوەکو ئەو وێنەیەک بکێشێت، ئیتر ئەویش وێنەکەی نەخشاندووە و و ئەوان هاوکارییان کردووە.
 
مریام ئۆدێکێرکن، هاوکاری ئەحمەد عەبدۆیە و بە رووداوی راگەیاند: "لێرە لە فالکنبورخ ئەحمەدمان ناسی. ئەو زۆر بیری پیشەکەی خۆی دەکرد. بۆیە لەسەر فەیسبووک بانگەوازێکمان کرد بۆ ئەوەی خەڵک یارمەتیمان بدەن بە کەرەستەی دارتاشی. بەهاوکاریی هاوڕێیەکی من کە ئەویش هونەرمەندە ئەو کەرەستانەمان دەستکەوت. ئیتر دوای ئەوە داوامان لە ئەحمەد کرد کە دەمانەوێ لێرە لە فالکنبورخ مۆنیومێنتێک نۆژەن بکەینەوە. بەڵام بینیمان هێندە کۆن بووە کە ناچار بووین مۆنۆمێنتێکی نوێ دروست بکەین. ئیتر ئەحمەد دەستی پێکردووە و هەفتانە خەریکی ئەوەیە کە مۆنۆمێنتەکە دروست بکات". 
 
ئەحمەد عەبدۆ، بە رووداوی راگەیاند: "تابلۆیەک هەبوو بەناوی شێری هۆڵەندا، گەیاندیان بە پادشای هۆڵەندا، ئەوەبوو پاشا و خانەوادەی پاشای هۆڵەندا نامەیەکی سوپاسگوزارییان بۆ ناردم و دیارییان بۆ ناردم، دواتر چەندین پێشانگەم بۆ کارەکانم کردەوە، هەروەها چەندین خەڵات و سوپاسگوزاریم لەلایەن شارەوانییە جیاوازەکانی هۆڵەندا بۆ هاتووە، گەورەترین خەڵاتیش لای من خەڵاتی پاشای هۆڵەندا بوو کە زۆر منی دڵخۆشکرد و سوپاسگوزاری ئەوم".
 
هەروەها گوتی: "زۆر جار داوام لێدەکرێت بچم بۆ گوتنەوەی وانەیەک یان فێرکردنی ئەو خوێندکارانەی لەو بوارە دەخوێنن یان ئارەزووی دەکەن، منیش دەچم و فێریان دەکەم. ئەمە تابلۆیەکی مۆنۆمێنتی کۆنی شاری فالکنبورگە و تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵە و داوایان لێکردم نۆژەنی بکەمەوە، ئەوە بوو جگە لە نۆژەنکردنەوە دانەیەکی دیکەشم دروستکرد کە چەندین مانگە خەریکم و لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەتەواوی کارەکانی تەواو دەبن و یەکێکیان لەبەردەم دەرگای قەڵای ناوبانگی ئەم شارە دادەنرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆستەری ئەلبوومی نوێی لەیدی گاگا

لەیدی گاگا ئەلبوومێکی تایبەت بە فیلمی 'Joker' بڵاودەکاتەوە

لەیدی گاگا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی، ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بەناوی "Joker" بڵاودەکاتەوە و تایبەتە بە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Harlequin" کە رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە.