فێستیڤاڵی فیلمی کان بە دابەشکردنی خەڵاتەکان بۆ باشترینەکان کۆتایی بە رێوڕەسمی ئەمساڵی هێنا.
خەڵاتی چلەخورمای ئاڵتوونی، کە گەورەترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیە، درایە فیلمی "تیتەین" کە لە دەرهێنانی جولیا دوکۆرناوە. تیتەین فیلمێکی ترسناکە، باس لە کوڕ و باوکێک دەکات دوای 10 ساڵ دابڕان، بە یەکدی شاد دەبنەوە.جولیا دووەم ژنە دەرهێنەرە خەڵاتە گەورەکەی کان دەباتەوە.
لە 2020 فێستیڤاڵی کان بەهۆی کۆرۆناوە بەڕێوەنەچوو، ئەمساڵ هەگبەی کێبڕکێکارەکان گەرموگوڕبوو.
ئەسغەر فەرهادی، دەرهێنەری ئێرانی کە زیاتر چیرۆکەکانی لەبارەی مرۆڤایەتین، دووەم گەورەترین خەڵاتی فێستیڤاڵی کانی بردەوە کە خەڵاتی گراند پریکس بوو بۆ فیلمی “A Hero” .
فیلمەکەی فەرهادی باس چیرۆکی پیاوێک دەکات کە لەسەر قەرزاری خراوەتە زیندانەوە، هەوڵدەدات خاوەن قەرزەکە رازی بکات لێی خۆشبێت، بەڵام شتەکان بەگوێرەی پلان بەڕێوەناچن.
هەردوو فیلمی "Ahed’s Knee"و مێمۆریا خەڵاتی جیوری پرایزیان بردەوە، لیۆ کاراو بووە خاوەنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، خەڵاتی باشترین سیناریۆش درایە ریوسوک هاماغوچی بۆ فیلمی "Drive My Car" خەڵاتی چڵەخورمای کامێراش درایە ئەنتۆنێتا ئەلمات بۆ فیلمی مورینا.