رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی MTV بەڕێوەچوو

18-06-2019
هیوا سەڵاح
A+ A-

رووداو- هەولێر

رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی MTV  بۆ کاری سینەمایی و تەلەفزیۆنی لە شاری سانتا مۆنیکا لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە تێیدا فیلمی "Avengers: Endgame" سێ  خەڵاتی بردەوە.


بە ئامادەبوونی دەیان لە ئەستێرەکانی فیلم و درامای ئەمریکی، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی دابەشکران، کە بەمشێوەیە بوو.

فیلمی "Avengers: Endgame" خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی وەرگرت.

زنجیرە درامای نێودار Game of Thrones خەڵاتی باشترین زنجیرە درامای وەرگرت.

خانمە هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی لەیدی گاگا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە فیلمی "A Star Is Born" وەرگرت.

خانمە ئەکتەر ئەليزابيس موس، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە درامای "The Handmaid’s Tale" وەرگرت.

رۆبەرت داونی جونيور، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فیلمی "Avengers: Endgame" وەرگرت.

خانمە ئەکتەری ناودار ساندرا بولوك خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی لە فیلمی ترسناک بە فیلمی "Bird Box" وەرگرت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە